وتار

بەرەو کۆتایی خولە ناوخۆکانی ئەوروپا

خولی ئینگلیزی و فەرەنسی نەبێت کە نازناوەکەی یەکلایی بووبێتەوە

 

هاوڕێ شەریف

کێبڕکێی نازناوەکانی خولی ئەوروپا بەرەوە کۆتایی دەچێت و نازنەوەکان و ریزبەندییەکان بەپێێ یارییەکان گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە تەنیا خولی ئینگلیزی و فەرەنسی نەبێت کە نازناوەکەی یەکلایی بووبێتەوە بەڵام خولی ئینگلیزی و ئیسپانی و ئەڵمانی و تا کۆتا جەولەکان یەکلایی بوونەوی نازناوەکان ئەستەمە.

لە خولی ئیسپانی لە دوو هەفتەدا یەکەمی ڕیزبەندی دووجار دوای یاری کلاسیکۆ یەکسان دەبێت ، لە خولی ئینگلیزی کە هەمیشە ناتوانن ئەو یانانەی کە لە ریزبەندی یەکەم تا پێنجەهەمینین زۆرکات بۆ یەک هەفتە گۆڕانکاری گەورە دەبێت لە ڕیزبەندییەکاندا بەمەش ئاستەمە کە بتوانین پێشبینی ئەوە بکرێت چ یانەیەک دەتوانێت خولەکە بباتەوە و نازناوێکی دیکە بۆ خەرمانی نازناوەکانیان زیاد بکات هەرچی خولی ئەڵمانیە تا دوا قۆناخی یارییەکان ڕکابەرییەکان لەسەر نازناوەکان بەردەوام دەبێت و خولی فەرەنسی بەئەگەری زۆرەوە یانەی پاریجێرمان بۆ نازناوێکی دیکە دەخاتە سەر خەرمانی نازناوەکانی.

هەندێ کات بەشێكی زۆری ئەو خولانە وەک یاری سیاسی دەردەکەوێت بە دەسکاری لە گۆرانکاری لە یارییەکان و نزیک بوونەوەی یانە ڕکابەرەکان لە یەکتری و ووروژاندنی هاندەرانی ناو یاریگاکان و ئەوەندی دیکە مارکێتنگ و فرۆشی بلیتەکان و زیاتر دەبێت ئەمەش وایکردووە کە هەندێکات هاندەرانیش هەست بەو یاریکردنە بە ئەنجامەکانەوە هەبێت بەشێوەیەک کە یەکەمی و دووەمی ریزبەندیەکان بە یانەیەکی دوا قۆناغەکان یەکسان دەبێت یاخود دەدۆڕێت کە ئەمەش دەبێتە شۆک هێنەریک بۆ هاندەران بەڵام لەلای خودی سەرۆکی یانەکان ئەم کارانە زۆر جێی بایەخ نابێت .

دەبێت بڵێن بۆ زیاتر بردنی نازناوەکان و بەقازانج وویستنی و زیاد کردنی سەرماییەی سەرۆکی یانەکان زۆرجار قوربانی و خەمەکان بەر هاندەرانی یانەکان و کەمکردنەوەی ئاستی یاریزان دەکەوێت .

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button