هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

کوردێک بووە جێگری سەرۆکی یەکێتی تایکواندۆی عێراق

توانی دەنگی پێویست بەدەست بھێنێت

دوای ھەڵبژاردنی یەکێتی ناوەندی تایکواندۆی عێراق و کێبرکێ و ململانێی چەندین کەس بۆ پۆستەکانی یەکێتیەکە لە دەنگدانی جێگری سەرۆکدا بەرێز (سەلیم عوسمان ) توانی دەنگی پێویست بەدەست بھێنێت و ببێتە جێگری سەرۆکی یەکێتی ناوەندی تایکواندۆی عێراق.

بەناوی بۆردی وەرزشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە پیرۆزبای ئەم ئەرکە نوێیەی لێدەکەین و بەھیواین سەرکەوتووبێت لە کارەکانیدا، ھاوکات سوپاس و پێزانینمان بۆ یەکێتی تایکواندۆ لقی سلێمانی و ھەریەکە لە یانەکانی (نەورۆز و سلێمانی و رانیە و ھەڵەبجە و ئەفرۆدیت و ئاشتی و شۆریجە و غازی باکور و پورە) کە ھاوکاربوون لەم سەرکەوتنەدا.

راگەیاندنی بۆردی وەرزشی (ی ن ک)

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button