ئه‌مشه‌و هه‌ولێرو زاخۆیه
کۆتاییهات بە یەکسان بوونی هەردوو یانە بە بێگۆڵ
له چوارچێوه‌ى یارییه‌كانى جه‌وله‌ى 35ـى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق، ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر یاریگه‌ى فرانسوا هه‌ریرى له شارى هه‌ولێر ، هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو زاخۆ به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه .
هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە مێژووی خۆیاندا لە (30) یاری ره‌سمیدا رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە،(15) بردنه‌وه بۆ هه‌ولێر (5) بردنه‌وه بۆ زاخۆ و (10) یه‌كسان بوون و یانه‌ی هه‌ولێر (36) گۆڵی له یانه‌ی زاخۆ کردووه‌ن زاخۆش (20) گۆڵی له یانه‌ی هه‌ولێر كردووه.
یەکەم یاری نێوان هەردوو یانە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتی 20/9/2002، لە یاریگای زاخۆ لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی عێڕاق بۆ وه‌رزی 2002-2003 کە یارییەکە کۆتایی هات بە سەرکەوتنی یانەی هەولێر بە ئەنجامی 3-1.
دوایین یاری نێوان هەردوو یانە: لە ڕێکەوتی 2023/2/11 بوو لە یاریگای زاخۆ، لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێڕاق 2022-2023، کە یارییەکە کۆتاییهات بە یەکسان بوونی هەردوو یانە بە بێگۆڵ.