
ئه‌مرۆ وه‌رزێكى نوێى خولى نایابى تۆپى پێى كوردستان ده‌ستپێده‌كات
3/12/2020 11:47:00Share1
چاپ کردن
.
به ئه‌نجامدانى حه‌وت یارى له یاریگه جیاوازه‌كانى كوردستان ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه كاروانى یارییه‌كانى وه‌رزێكى نوێى خولى یانه نایابه‌كانى كوردستان ده‌ستپێده‌كات .
ئه‌م وه‌رزه تیپه‌كان دابه‌شى دوو كۆمه‌ڵه كراون ، پاش كشانه‌وه‌ى یانه‌ى زێره‌ڤانى تیپه‌كان بوونه پانزه تیپ و یارییه‌كانیش به شێوازى چوون و هاتن به‌رێوه‌ده‌چێت .
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لێژنەی باڵای بەرەنگار بوونەوەی کۆڕۆنا، یارییەکان بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوە دەچێت، لە هەر یارییەک لە یاریگە و لە هۆڵە وەرزشییەکان هاندەر ئامادەبێت، یانەکان بەرپرسیار دەبن.
خشته‌ى یارییه‌كانى ئه‌مرۆش به‌م شێوه‌یه‌یه
كاتژمێر 2:00
کۆمەڵەی یەکەم
برایەتی X هەولێر
شێروانە X سۆران
سیروانی نوێ X چەمچەماڵ
هەڵۆ (چاوەڕوانە)
کۆمەڵەی دووەم
دەربەندیخان X هەندرێن
زاخۆ X نەورۆز
پ.سلێمانی X ئارارات
دهۆک X پ.هەولێر
سپۆرت میدیا -په‌یامنێران