خولەکانی تۆپی پێی عێراقیهەواڵهەواڵی نێوخۆیی

كاتى تیروپشك و ده‌ستپێكى خولى نایابى عێراق ئاشكرا بوو

به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق ئێواره‌ى ئه‌مرۆ واده‌ى به‌رێوه‌چوونى تیروپشكى یارییه‌كانى خولى نایابى عێراق و ده‌ستپێكى خوله‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ .

راگه‌یه‌ندراوێكى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق ئاشكرایكردووه‌، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٦-١٠-٢٠٢٢ له‌ كاتژمێر شه‌شى ئێواره‌ تیروپشكى خوله‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت .

به‌ بێ روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنێتى سیستمى خوله‌كه‌و یانه‌ به‌شداره‌كان راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ واده‌ى ده‌ستپێكى گه‌ڕى یه‌كه‌میشى ئاشكرا كردووه‌ كه‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو ٩-١٠-٢٠٢٢ ده‌بێت .

هه‌رێز جه‌مال

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button