خولەکانی تۆپی پێی جیهانیهەواڵهەواڵی جیهانی
مانچستەر سیتی گرێبەستە خەیاڵییەکەی ئەنجامدا
بەرگریکاری یانەی لایپزێگی ئەڵمانی ڕاگەیاند
یانەی مانچستەر سیتی گواستنەوەی جۆسکۆ گڤاردیۆڵی کرواتی و بەرگریکاری یانەی لایپزێگی ئەڵمانی ڕاگەیاند.
لە تویتەری تایبەت بە خۆی یانەی مانچستەر سیتی بە شێوەیەکی جیاوازی گواستنەوەی یاریزانە نوێیەکەی ڕاگەیاند، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە گواردیۆلا تیادا دەردەکەوێت، ناوی خۆی “Guardiola” دەنووسێت، دواتر وەک ئاماژەیەک بۆ گرێبەستی بەرگریکارە نوێیەکەی پیتی “u” دەسڕێتەوە و پیتی “v”ی لە شوێنەکەی دەنووسێت، دواتر پیتی “a”ی لە کۆتایی ناوەکەی خۆی دەسڕێتەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە ناوی “Gvardiol” دەبێت کە ناوی بەرگریکارە نوێیەکەی یەکەیەتی.
گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە کرواتییە نزیکەی 90 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەکە دەکەوێت و ماوەی گرێبەستەکەش بۆ پێنج وەرزە.
یانەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، گڤاردیۆڵ بۆ وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە 24 دەپۆشێت.