خولەکانی تۆپی پێی جیهانیهەواڵی جیهانی

ریال شوێنگرەوەی بێنزیمەی دۆزییەوە

ئانچلۆتی بیرۆکەی پڕکردنەوەی شوێنی بێنزیمە ئاشکرا دەکات

 

کارلۆ ئانچلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت، بیریان لە گواستنەوەی ڤیکتۆری ئاوسێمینی نەیجیری نەکردووە و باس لە ئاستی براهیم دیازی ئەستێرەی لاوی یانەکەشی دەکات.

لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ئانچلۆتی وتی: ئاوسێمین یەکێکە لە هێرشبەرە زۆر باشەکانی ئەوروپا، بەڵام ئێمە بیرمان لەوە نەکردووەتەوە کە بۆ ڕیزەکانمان بیگوازینەوە.

هەروەها ڕاهێنەرەکەی مێرنگی ئەوەشی ڕاگەیاند، پاش ڕۆیشتنی بێنزیمەی فەرەنسی یانەکە هێرشبەری سەرەڕمی نەمابوو، بەڵام دوای کڕینی بێلینگهام بڕیاریانداوە بە بیرۆکەیەکی دیکە شوێنی ئەو هێرشبەرە پڕ بکەنەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی ڕیاڵ مەدرید دەڵێت: براهیم دیازلە ڕووی جەستەییەوە باشتر بووە و توندتر و بەهێزتر بووە. ئەزموونی میلان یارمەتی زۆریداوە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button