خولەکانی تۆپی پێهەواڵ

35 یانه‌ى كوردستان پاره‌یان وه‌رگرتووه‌

ئاراسته‌كردنی 78 نووسراو

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پانۆرامای كار و چالاكییه‌كانی ساڵی 2023ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا پلانیان هه‌یه‌ له‌ 2024 كاری باشتر و زیاتر به‌ پاڵپشتیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ی كانوونی دووه‌می 2024، سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌نجام دا و ئه‌و كار و چالاكی و پرۆژانه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش له‌ ساڵی 2023 و به‌ دیاریكراوی له‌وه‌ته‌ی به‌ڕێزیان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستبه‌كار بووه‌، ئه‌نجامی داوه‌.

سه‌ردار ئیسماعیل له‌ كۆنگره‌كه‌دا گوتی، لە سەرەتای دەستبەكاربوونمان كۆمەڵێك كارمان كرد بۆ خزمەتكردنی سێكتەری وەرزشی هەرێمی كوردستان، لێرەدا بە پێی گرنگیی كارەكان ئەم خزمەتكردنانەمان دەخەینە روو نەك بە پێی رۆژ و مانگ:
1- لەگەڵ دەستبەكاربوونمان بە پێویستمان زانی 3 بەش زیاد بكەین: راگەیاندن، یاسا، یەكێتییە وەرزشییەكان لە 24 ی مانگی 1.
2- پلەبەندكردنی یانەكان بە پشتبەستن بە داتای لیژنەی ئۆڵۆمپیی كوردستان و نوێنەرایەتییەكانی لیژنەی ئۆڵۆمپی و بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی شارەكان.
3- ئاراسته‌كردنی 78 نووسراو بۆ وەرگرتنەوەی مینحە و 35 یانه‌ وەریانگرتووە.
4- كەمكردنەوەی بڕی باجی دەرامەتی ساڵانەی سەنتەر و هۆڵە وەرزشییەكانی لەشجوانی و لەشڕێكی لە كوردستان. (ساڵانە بە پێی نوسراوی ئێمە دەبێت).
5- دروستكردنی لیژنەی بەدواداچوون بە هەماهەنگی پارێزگاكان.
6- ئاراستەكردنی نووسراو بۆ وەبەرهێنان بۆ زیادكردنی پرۆژەكانی وەرزش لە یەكەكانی نیشتەجێبوون، به‌ تایبه‌تی یاریگه‌ و هۆڵ و مه‌له‌وانگه‌.
7- وەرگرتنی بڕە پارەی خەرجییەكانی بەڕێوەبردنی خولەكانی تۆپی پێ بۆ یەكێتیی تۆپی پێێ كوردستان. بە دوو جار یەكەمیان 270 ملیۆن دینار و دووەمیان 497 ملیۆن دینار بوو لە 30 ی ئاب.
8- وۆركشۆپێك بۆ رێكخستنەوەی سێكتەری وەرزشی لە كوردستان بە سەرپەرشتیی نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم.
9- دانیشتن لەگەڵ لێژنەی باڵای دانانی یاسای وەرزش.
10- كاركردن لەسەر دانانی یاریی شەتڕەنج بۆ مەنهەجی خوێندن لە كوردستان.
11- لێپێچینەوەی یانەكان بۆ شێوازی خەرجكردنی پارە لە ماوەی ساڵێكدا و كردنەوەی هەژماری بانكی.
12- رێكخستنی فێرگەكانی تۆپی پێ.
13- كاركردن لەسەر هەیكەلییەتی بەڕێوەبەرایەتییە وەرزشییەكان.
14- كاركردن لەسەر سازكردنی پاڵەوانیه‌تیی عەرەب بۆ گۆڵف 2025 لە هەولێری پایتەخت.
15- كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی راپەڕین و سۆران.
16- بەشداریكردن لە كۆنگرەی گشتیی وەرزش و لاوان له‌ به‌غدا.
17- خەڵاتكردنی كۆمەڵێك تیپ و یانە و یاریزانانی یارییە تاك و جۆراوجۆرەكان.
18- لە ژێر سەرپەرشتیی ئێمە پاڵەوانیه‌تیی ئەسپسواریی نێودەوڵەتی لە هەولێر بەڕێوە چوو.
19- سەرپەرشتیكردنی كردنەوەی پاڵەوانیه‌تیی بارزانیی نێودەوڵەتیی شەتڕەنج.
20- كارئاسانی بۆ یانەی قوەی جەوییە لە یارییەكانی خولی پاڵەوانەكانی ئاسیا كە لە هەولێر بەڕێوە چوون. لە چواری نۆڤەمبەرەوە یارییەكان بەڕێوە چوون.
21- كارئاسانی بۆ پاڵەوانیه‌تیی بادمینتۆنی رۆژئاوای ئاسیا لە هەولێر.
22- دروستكردنی هەلی كار لە رێگەی وەرگرتنەوەی یاریگەكان.
23- كاركردن بۆ میوانداریكردنی پاڵەوانیه‌تیی كۆنیفا لە كوردستان 2024.
24- كاركردن بۆ میوانداریكردنی پاڵەوانیه‌تیی تۆپی پێی بچوككراوەی جیهان لە هەولێر 2024.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ پرسی كێشه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌روه‌ها بونیادنانی پرۆژه‌ی شاری وه‌رزشی له‌ هه‌ولێری پایته‌خت و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌.

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button