هاوپۆلنه‌كراوهەواڵ

برایەتی لە دەربەندیخانی بردەوە

 

لە بەردەوامی یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان و لە یارییەكی ئەم هەفتەیەی خولەكە، بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر یانەی برایەتی میوانداری یانەی دەربەندیخانى كرد .

پاش پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز یانەی برایەتی توانی یارییەكە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بباتەوە.

گۆڵەكانی برایەتی لە یارییەكە لەلایەن یاریزانان (شێرزاد حسێن) لە خولەكی یەك و (بیلال ساڵح) لە خولەكی 9 و (عەلی كاكەمینە) لە خولەكی 12 تۆماركرا.

بەم سەركەوتنە برایەتی كۆی خاڵەكانی كردە 23 خاڵ و بۆ خانەی پێنجەم سەركەوت.

سپۆرت میدیا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button