زانیاری توێكاری وەرزشی
(پ.ی.د سیروان حامد ڕەفیق)
*کەوانی پێ ( قوس القدم ):
لەپێی مرۆڤدا ٣ کەوان هەیە ( دوانیان بەشێوەی درێژی و یەکیکیش بەشێوەی پانی ) ئەمەش لەئەنجامی هەڵکەوتنی سروشتی شێوەی زگماکی پێی مرۆڤ دیاریکراون .
*ئەو هۆکارانەی کەدەبنە پارێزگاریکردن لەکەوانەکانی پێ:
١- بەهێزی ئەو بەستەرانەی ئێسکەکان دەبەستن بە پاژنەی پێوە.
٢- ماسولکە کورتەکانی پێ.
٣-ئەو ژێیانەی ماسولکەی پەنجەکان پێک دەهێنن.
٤- ئەو ژییانەی کەبەستراون بەقامیش وتەڵەزمەوە.
*فرمانی کەوانەکانی پێ:
١-پاراستنی ماسولکەو مولولە خوێنەکانی پاژنەی پێ لەپەستانەکانی نێوان زەوی وپێکانی مرۆڤ کەئەم کەوانانە دەبنە هۆی ئەوەی ڕێڕۆیشتنی خوێن لەو ناوچانە ڕێکوپێک بێت ودەمارەکانیش بەباشی کاری خۆیان ئەنجام بدەن.
٢-نەرمی پێویست ئەدەن بەپێکان لەکاتی ڕاکردن وڕۆیشتن وبازداندا.
٣-پاراستنی پێکهاتەکانی پێ لەکاتی بەریەک کەوتنەکاندا ئەمەش دەبێتە هۆی پاراستنی مێشک وبڕبڕەکانی پشت بەشێوەیەکی نەڕاستەوخۆ.
٤- دابەشکردنی قورسایی لەش بەسەر بەشەکانی پێکاندا بەمەش هەڵگرتنی لەش ئاسان دەبێت.
*هۆکارەکانی نەبوون یان کەمی کەوانی پێ:
١- هۆکارە بۆماوەییەکان .
٢-زۆری کێشی لەش بەتایبەت لەمناڵدا.
٣-لاوازی ماسولکەکەن لەئەنجامی نەخۆشی یان کەم بەکارهێنانی پێکان.
٤-نەخۆشیەکانی ئێسک وەک ئێسکەنەرمە.
٥-هۆکاری ماندوبوونی ئیشوکاری ڕۆژانە یان وەستان بەپێوە بۆماوەیاکی زۆر یان ڕۆیشتنی زۆر بەتایبەت لەقۆناغەکانی سەرەتای گەشەکردنی منداڵدا.
*کەریگەریەکانی توشبوون بەنەمان یان کەمی کەوانی پێ:
١-دروستبوونی ئازار لە ( ماسولکەکانی ناوەوەی پێ –هەردوو قاچەکان – ئەژنۆ- ڕان) بەتایبەتی لەکاتی وەستاندا<
٢-کەمبونەوەی نەرمی (مرونە) لەکاتی ئەنجامدانی ئەو جوڵانەی کەبەقاچەکان ئەنجام دەدرێت.
٣-دروستبوونی پاڵەپەستۆ لەسەر دەمارەخوێنەکان وبۆریەخوێنەکان بەهۆی هەستکردن بەقورساییەک لەسەر پێکان وەزۆر جار دەبێتە هۆی ئاوسان وهەکردن.
٤-لەکاتی ڕۆیشتندا توانای بازدان نامێنێت وهەمیشە قاچەکان ساردن چونکە سوڕی خوێن وەک پێویست نیە لەناو پێکانی مرۆڤدا.