ڕاپۆرتهاوپۆلنه‌كراو

کاتی لە دەستچوو نەک کاتی زیادکراو

زۆرجار بە هەڵە ئەم دوو دەستەواژەیە بەکاردەهێنین یان گوێمان لێی دەبێت، بەتایبەت یەکەمیان.

کاتێک ناوبژیوانی چوارەم بە تابلۆکەی چەند خولەکێک بەرزدەکاتەوە، لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەم یان گێمی دووەم، ئەوە پێیان دەوترێت کاتی (لەدەستچوو یان کاتی ون بوو) نەک (کاتی زیادکراوە).

ياسا دەڵێت: کاتی لە دەستچوو دەخرێتە سەر یاری لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا:
۱ـ گۆڕینی یاریزان.
۲ـ هەڵسەنگاندنی پێکانی یاریزان.
۳ـ بردنەدەرەوەی یاریزانی پێکراو.
٤ـ کات کوشتن(دواخستنی یاری).
٥ـ هەر هۆکارێکی تر.
ئەمەش بە خەمڵاندنی ناوبژیوانی ناوەڕاست و ئاماژەپێکردنی(بەرزکردنەوەی) لە لایەن ناوبژیوانی چوارەمەوە بێگومان بە تابلۆیەک.

کاتی زیادکراو بەو دوو (15)خولەکە دەوترێت کە دوای (90)خولەک دەخرێتە سەر یاریی.
هەروەها دوو (15) خولەکەکەیش کاتی لە دەستچووی هەیە.

کاتی (لەدەست چوو یان کاتی ون بوو)
بە فارسی پێی دەوترێت: وقت_تلف_شده،
بە عەرەبیش پێی دەوترێت: وقت_بدل_الضائع.

ئاماده‌كردنى
هونەرڕەحیم، ناوبژیوانی پلە دووی تۆپی پێ.

ت: وێنەکە گۆڕینی یاریزانە نەک بەرزکردنەوەی کاتی ون بوو.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button