ڕاپۆرتفیتنێس و لەشجوانی

گرنگی کلایکۆجین بۆ وەرزشکاران وپەیوەندی بە مانگی رەمەزانەوە

بەتاڵ کردنەوەی گەدە بەهۆی بەڕۆژو بونەوە بۆماوەی ١٠ هەتا ١٢ کاتژمێر دەبێتە هۆی ئەوەی کەڕێژەی ٥٠% ی دابەزێت لەناو جگەرو ماسولکەدا بەبێ هیچ وەرزشکردنێک کەئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەترشە ئەمینیەکان بگۆردرێن بۆشەکرەکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەمیەی کەدروست دەبێت لە کلایکۆجین کەلە جگەرو ماسولکەدا گرنگی خۆی هەیە بۆ وەرزشکاران کە بریتیە لە:

1- کلایکۆجینی ناو جگەر: پارێزگەری لە ڕێژەی شەکر دەکات لەناو خوێندا لەنێوان ژەمە خۆراکەکاندا.

2- کلایکۆجینی ناو ماسولکە: فرمانی دروست کردنەوەی ئەدینۆسینی سێ فۆسفاتیە ATP لەکاتی کرژبوونی ماسولکەدا.

هەردوو جۆرەکە بەماندو بون یان بەڕۆژوبون بۆ ماوەیەیەکی زۆر بەرەو نەمان دەچن وەکاریگەری خراپ دەکەنە سەر ژیانی وەرزشی یاریزانانی خاوەن ئاستی بەرز.

بەوهۆیەوە دەتوانین بڵێین کەوەرزش کردن بەسکی بەتاڵ زیان دەگەینێتە خانەکانمان ودەی پوکێننەوە وەبەهەمان شێوە وەرزش کردن لەدوای بەربانگ هیچ سودێک بەوەرزشەوانانی خاوەن ئاستی بەرز ناگەیەنێت بەهۆی ئەوەی کەڕۆژو سکی بەتاڵ بۆماوەیەکی زۆر پاشان خواردنێکی زۆر وادەکات کە ناوەندە کۆ ئەندامی دەمارو سوڕی خوین وماسولکاکانی دەوری کۆ ئەندامی هەرس هەموو سەرقاڵی هەرسکردنی ئەو خواردنە بن و ماوەیەکی زۆری دەوێت هەتا ئەو کارە تەواو دەبێت دوای ئەوەش وزەی پێویست دروست نابیت بۆ ڕاهێنانیکی زانستی و بەسوود.

بەگشتی دەتوانین بڵێین کەوەرزشکردن پێش کاتژمیرێک لەرۆژو شکاندن بۆماوەی ٣٠ -٤٥ خولەک بەچەند جوڵەیەکی ئاسان وەک ڕۆیشتن سودی زۆر دەبێت بۆ خۆلاوازکردن ودابەزاندنی کێش بەڵام راهێنان و وەرزشکردن دوای دوو کاتژمێر لەڕۆژو شکاندن لەپارکەکان وشوێنە گشتیەکان سودی زۆری دەبێت بۆ سوتاندنی کاربۆهیدرات و چەوری وڕەگەزەکانی تری خۆراک جەستە دوردەخاتەوە لە کۆبوونەوەی مادە زیانبەخشەکان بۆ وەرزشەوانانی ئاست بەرزیش باشە کەدەبێتە هۆی هێشتنەوەی ئاستی لێهاتوویی جه‌ستەیی وەک پێشتر.

پ.ی.د سیروان ‌‌حامید ڕەفیق
پسپۆری فیسیۆلۆجیای ڕاهێنان ( ١٦/٤/٢٠٢٠ )

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button