له كه‌لار عیسا‌و مو‌سا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه

له دێر زه‌مانه‌وه قه‌زاى كه‌لار، به كارگه‌ى پێگه‌یاندنى یاریزانان ناسراوه له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كان به جۆرێك ساڵانه له زۆرى خوله‌كانى كوردستان یانه‌یه‌ك نه‌بووه یاریزانێكى ئه‌و شاره‌ى تێدا نه‌بووبێت .
له‌م دوایانه‌ش ئه‌كادیمیا وه‌رزشیه‌كان به تایبه‌ت تۆپى پێ چه‌ندین فێرخوازى تێدا هه‌ڵكه‌وتووه كه چاوه‌ڕێى داهاتوویه‌كى به‌رزیان لێ ده‌كرێت .
ئه‌كادیمیاى تۆپى پێى كه‌لار ، كه زۆرترین فێرخوازى قه‌زاكه‌ى كۆكردۆته‌وه‌و زیاتر له 100 به‌شداربووى هه‌یه ، چه‌ندین به‌هره‌مه‌ندى تێدا هه‌ڵكه‌وتووه .
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه دوو برا له‌م ئه‌كادیمیایه یارى ده‌كه‌ن ، به ناوه‌كانى عیسا‌و مو‌سا .
ئه‌و دوو فێرخوازه ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ، مو‌سا هێرشبه‌رێكى ترسناكه به جۆرێكگوڵکاری قوتابخانەکانی کەلار بووه‌و هه‌روه‌ها به گۆڵكارو باشترین یاریزانى ئه‌كادیمیاكان ده‌ستنیشانكرا .
عیساى براشى به مایسترۆكه‌ى هێڵى ناوه‌راست ناسراوه‌و به جۆرێك له یاریگه نمایش ده‌كات وه‌ك یاریزانێكى گه‌وره هه‌بێت له یاریگه به‌و شێوه‌یه ده‌بینرێت .
سپۆرت میدیا -كه‌لار