حه‌سه‌نی قه‌لب ؛ ره‌مزه گه‌وره‌كه‌ى یاریگاى سلێمانى

هه‌موو به‌رده‌کانی مه‌ڵکه‌نی که دیوار به‌ندی مه‌لعه‌به‌که‌ی سلێمانی لێ دروستکراوه قه‌لب ده‌ناسن ، هه‌موو بنچکه گیایه‌کی ناو ساحه‌که و ده‌ره‌وه‌ی ساحه‌که ئه‌م ده‌ناسن ، جگه له ئاوی باران ، چڵه گیایه‌ک نییه ساتی باران بڕان به‌ده‌ستی ئه‌م پیاوه ئاوی نه‌خواردبێته‌وه ، هه‌موو به‌لوعه‌کان به ده‌ستی ئه‌م نه‌بێت ناکرێنه‌وه .
قه‌لب ساڵی 1951 له گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام نزیک ده‌ستاڕه‌که که کاتی خۆی مزگه‌وت بوو ؛ مزگه‌وتی مه‌لا مه‌حموود له دایک بووه . باوکی قه‌لب ( قادر ئه‌حمه‌د ) چایخانه‌یه‌ک به نرخێکی زۆر هه‌رزان له به‌کری ئامه ده‌کڕێته‌وه ، وه‌ک قه‌لب ده‌ڵێت ته‌نها ژوورێکی بچکۆله بووه ، ئیتر هه‌موومان له‌و هۆده‌یه دا گه‌وره بووین ، ده سه‌ر خێزان پێنج کوڕ و سێ کچ و باوک و دایکم له‌و هۆده‌یه‌دا ده‌ژیاین .
ووتم به‌کری ئامه کێ یه ؟
ووتی به‌کر ڕه‌فیقی عومه‌ری ئامه و غه‌ریبی ئه‌مینی خوله‌ی بووک و کامیلی شه‌فیق و عه‌به‌ی زێوێ و و عه‌به‌ی فارس و … تاد ئه‌مانه پێشمه‌رگه‌ی پارتی بوون له کانی ماسی .
باوکی قه‌لب بژێوی خێزانه‌که‌ی به کڵاش چنین و پیشه‌ی دروستکردنی کڵاشه‌وه دابین کردووه ، له‌به‌ر ده‌ستی کورتی باوکی قه‌لب کاک قادر هیچ مناڵێکی نانێرێته قوتابخانه .
حه‌سه‌ن قه‌لب ده‌ڵێت من کوڕی هۆمه‌رمه‌ندانم و له‌وێ گه‌وره بووم ، خواره‌وه‌ی هۆمه‌ر مه‌ندان کانی گۆمه بوو ، ئه‌م مزگه‌وته‌ی حاجی فه‌تاح کاتی خۆی قه‌سابه‌خانه کۆنه‌که‌ی سلێمانی بوو .
هه‌ر له منداڵیه‌وه وه‌ک منداڵی هه‌ژاری هه‌ر ماڵه هه‌ژارێکی تر ده‌ست ده‌کات به کاری سپی ، جه‌ژنان عه‌ره‌بانه‌یه‌کی یه‌ک ئه‌سپی کاک ڕه‌زای حه‌مه‌ی وه‌لیم ده‌گێڕا و مناڵانم به عانه و فلس سوار ده‌کات .
پاش جه‌ژن ، قه‌لب وه‌ک خۆی ده‌یگێڕیته‌وه ده‌بێته ( حه‌ماڵی زه‌میله ) و گۆشت و سه‌وزه یان زه‌خیره‌ی به کۆڵ بردۆته‌وه بۆ ماڵان .
ڕۆژێک ، کاک عوسمانی حمه‌ی فه‌ره‌ج و عه‌بدولی وه‌ستا ڕه‌ئووف وکه‌مالی ڕۆسته‌م کاکه‌یی دێن بۆ لای قه‌لب و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ( 10 فلس ) بێنیت دووکه‌ین به ئه‌ندامی تیپ . قه‌لب ووتی تا ئه‌وکات به تۆپی په‌ڕۆ یاریمان ده‌کرد ،
لێره‌وه تیپی سه‌یوان و پاشانیش تیپی سه‌رشه‌قام دا ده‌مه‌زرێت و قه‌لب ده‌ڵێت وه‌ک له بیرم مابێت کاک حمه سه‌عید و که‌مالی حمه‌ی عه‌ربانچی ( که‌مالی کاکه حمه ) و عومه‌ری مچه حاجی برای مامۆستا به‌کری مچه حاجی موده‌ڕیبی باله و کاک عوسمان وکاک غه‌فووری برای کاک حمه سه‌عید پێکه‌وه له‌و تیپه‌دا بووین
قه‌لب نزیکی بیست ساڵ یاری بۆ سه‌یوان ده‌کات و پاشانیش له‌گه‌ڵ عوسمانی حمه فه‌ره‌ج و ڕۆسته‌می برازام هه‌ڵبژێردراین بۆ لاوانی سلێمانی .
قه‌لب ئێستا له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌یی و هه‌ردوو کوڕه‌زاکه‌یی و مناڵه‌کانی خۆی له ماڵیدا له‌ژێر موده‌ڕه‌جه‌کانی مه‌ڵعبه‌که‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنی . له‌کۆتایدا ووتی من زۆر سوپاسی یانه‌ی سلێمانی و هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که هاوکاریم ده‌که‌م .
یانه‌ی سلێمانی مانگی 150 هه‌زار دینار ده‌ده‌ن به قه‌لب .
له ئه‌كاونتى فایه‌ق حمه ساڵحه‌وه وه‌رگیراوه