سەرکەوتن بەسەر قادرمە (دەرەجە)
سەركەوتن بەسەر قادرمەدا هۆكار دەبێت بۆ چالاككردنی سوڕی خوێن سەرکەوتن ، جۆری زۆرە بەگشتی سوودێکی باشی دەبێت ، پێجەوانەش زێدەروویی و هەڵە بکرێت لەئەنجامدانی لایەنی سلبی ئەبێت بۆ جەستە.
سوودەکانی سەركەوتن بەسەر قادرمەدا :
۱- ماسولكەی قاچ پتەو و بەهێز دەكات.
٢- باشترین ڕێگایە بۆ سوتاندنی چەوری زیاددەی جەستە.
٣- مرۆڤ دەپارێزێت لەتوشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە.
٤- كۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێنێت.
٥- یارمەتی گەروەکردنی هەنگاوەکان ئەدات بۆ یاریزانی گۆرەپان ومیدان .
٦- ماسولکەی پۆز بەهێز و گەورە ئەکات ، شێوەیەکی جوان و رێك و پێك بە قاچەکانت ئەبەخشێت.
٧- سمت بەهێز دەکات وتوند ئەکات.
٨- زیاد کردنی لیاقە.
٩- بەهێزکردنی ماسوولکەکانی بەشی خوارەوەی جەستە.
تێبینی
ئەو كەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە پێویستە ڕۆژانە بەسەر قادرمەدا سەر بكەون بۆ ڕزگاربونیان لەبەردی گورچیلە .
گونجاو نی بۆ ئەو کەسانەی :
١- كێشەی بڕبڕەی پشتی هەبێت.
٢- ئێسكی قاچی ئازاری هەبێت.
٣- ئازای ئەژنو (چۆك)ی هەبێت.
4_ ئەو کەسانەی تەمەنیان زۆرە یاخود بلێن گەروەن باشتر وایە قادرمە بۆ هاتوچۆیان(وەکو پیاسە) بەكار نەهێنن نەك وەکو یاریزانیك.
بەهێوای سەرکەوتن هەر پسیاریکت هەیە دەربارەی لەکۆمێنت بنووسە…
رجب عبدالرحمن محمد
مامۆستا پەروەردەی وەرزش