ڕاپۆرت

باڤێڵ نادر؛ ته‌مه‌نێكى كه‌م و نازناوێكى زۆر

له‌ سێ ساڵ دوو نازناوى یه‌كه‌مى بباته‌وه‌

دیدار:سپۆرت میدیا

یه‌كێكه‌ له‌ ناوه‌ دره‌وشاوه‌كانى تۆپى پێ له‌سه‌ر ئاستى لاوان ، له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مى ته‌مه‌نیدا كۆلێك نازناوى له‌ ره‌فه‌ى ژوورى میوانى ماڵه‌كه‌یان ریز كردووه‌ ، ئه‌ویش یاریزانى دیارى ده‌ڤه‌رى چوارقوڕنه‌ باڤێڵ نادره‌ .

له‌م دیداره‌ تایبه‌ته‌ى سپۆرت میدیا ، پاش په‌یوه‌ندیكردنى به‌ یانه‌ى چوارقوڕنه‌وه‌ له‌ لاوانى سیروانى نوێى پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان تیشك ده‌خاته‌ زۆر ته‌وه‌ر .

باڤێڵ نادر ئبراهیم لەدایک بووی ساڵی 2004 له‌ چوارقوڕنه‌وه‌و هه‌روه‌ك چیرۆكى سه‌دان منداڵ له‌ كۆڵانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستى به‌ یاریكردن كردووه‌و دواتر چۆته‌ فێرگەی یانەی چوارقورنە له‌وێش پله‌ى سێیه‌مى فێرگه‌كانى كوردستان ده‌باته‌وه‌ هەر ئەوەش وای کرد حەزو خولیاى زیاتربێت بۆ یاریکردن.

به‌هۆى ئه‌و حه‌زو خولیایه‌وه‌ باڤێڵ ساڵی 2021 به‌ ئۆتۆمبیلێك ده‌چێته‌ شارى سلێمانی و له‌وێوه‌ په‌یوه‌ندى به‌ یانه‌ى ئاشتى ده‌كات و پاش دوو ساڵ یاریكردن له‌ ریزه‌كانى ئاشتى خولى نایابى كوردستان له‌ ئاستى لاوان به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و پاشان په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌ پڕته‌قاڵى پۆشه‌كانى سیروانى نوێ .

كاتێك باڤێڵ دێته‌ سیروانى نوێ ، ئیتر ده‌بێته‌ ناوێكى ترسناك و یاریزانێكى سه‌ره‌كى ئه‌و یانه‌یه‌ ، وه‌رزى رابردوو پله‌ى سێیه‌مى ده‌سته‌به‌ركردو ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ پرته‌قاڵى پۆشه‌كان نازناوى خولى نایابى كوردستانى برده‌وه‌و به‌وه‌ش بووه‌ یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ له‌ كه‌متر له‌ سێ ساڵ دوو نازناوى یه‌كه‌مى بباته‌وه‌ .

باڤێڵ له‌ وه‌ڵامى پرسیارێكى سپۆرت میدیا ، سه‌باره‌ت به‌ جیاوازى یاریكردن له‌ یانه‌كانى ناوشارو ده‌ره‌وه‌ى شار ده‌ڵێت “هێشتا زوووە بۆ من بتوانم بەتەواوەتی ئەوجیاوازیانە بکەم بەڵام من 3 ساڵە لە دەرەوەی شار یاری دەکەم سودێکی باشم بینیوە هەم ئەو یانانه‌ى کە خزمەتم كردوون ئەزمونێکی زۆر باشیان هەبووە لە ئیدارەدان ئەمساڵیش وەک یەکەم ساڵم خزمەتی ناو شارەکەی خۆم ده‌کەم بەوپەری شانازیمەوە”.

ئه‌و ناوى ( قادر بابانی ) وه‌ك باشترین رێنمایكارو پاڵپشتیكار ده‌هێنێت كه‌ هه‌میشه‌ چاوى له‌سه‌ر بووه‌ بۆ پێشكه‌وتنى.

باڤێڵ، له‌ رۆژانى رابردوو له‌ سیروانى نوێوه‌ په‌یوه‌ندى به‌ یانه‌ى چوارقوڕنه‌وه‌ كرد ، سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌و خزمه‌تكردنى شاره‌كه‌ى ده‌ڵێت “گەرانەوەم بۆ یانەی چوارقورنە لەبەر خۆشەویستی شارەکەم و دواتر هۆکاری خوێندنم و خێزانەکەم وایکرد بگەرێمەوە خزمەت بە یانە و هاندەرە خۆشەویستەکانمان بکەم ئامانجیشمان بوون بەپاڵەوانی خولی نایابی کوردوستانە بە پشتیوانی خوای گەورە و هاوکارانمان لە یانەكه‌ “.

باڤێڵ ، ده‌َڵێت قورسترین یاری ئه‌م وه‌رزه‌م به‌رامبه‌ر به‌ پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بووه‌ ، به‌لاى ئه‌و یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌شه‌وه‌ وه‌ك خۆى سه‌رسامه‌ به‌ دیار یاخى یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆزو له‌ جیهانیش به‌ سێرخیۆ رامۆسى به‌رگریكارى یانه‌ى سێڤییا .

ئه‌و یاریزانه‌ لاوه‌ بێوه‌فا نییه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى پاڵپشتى ده‌كه‌ن ، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت سوپاسى ئه‌وانه‌ به‌ دێرێك پاڵشتم بوون یان كۆمێنتێك یان رۆژێك له‌ رۆژان به‌ گه‌رماو سه‌رما هاتوون بۆ هانده‌رى خۆم و ئه‌و یانانه‌ى یاریم بۆ كردوون ، هه‌روه‌ها سوپاسی ستافی سپۆرت میدیا دەکەم بۆ ئەم بەسەر کردنەوەیان هیوادارم هەمیشە سەرکەوتووبن ماندوونەبن جێ دەستان دیارە لە خزمەتی وەرزشکاران.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button