دامه‌زراوه‌ى سپۆرت میدیا پرۆژه‌ى بیۆگرافیاى پاڵه‌وانه كورده‌كان هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له بۆنه گه‌وره‌كان راده‌گه‌یه‌نێت
دامه‌زراوه‌ى سپۆرت ، پرۆژه‌ى بیۆگرافیاى وه‌رزشكاره پاڵه‌وانه‌كان ئاماده ده‌كات ، ئه‌و یاریزان و راهێنه‌رو ناوبژیوانانه‌ى وه‌ك كوردێك له نێوان ساڵانى ٢٠٠٠- ٢٠٢٠ وه‌ك یاریزانێك و راهێنه‌رو ناوبژیوانێكى كورد
به ره‌سمى و به به‌ڵگه‌وه بوونه‌ته یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كه به‌شدارییان كردووه له پاڵه‌وانێیی ( جیهان -ئاسیا-عه‌ره‌ب-رۆژئاواى ئاسیا ) له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كان له ئاسته‌كانى ( پێشكه‌وتووان -لاوان -تازه‌پێگه‌یشتوان ) یان ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى و راهێنه‌رى كورد بوون له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له ده‌ره‌وه ئه‌ركیان پێ سپێردرابێت.
جا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى هه‌بووبێت یان نه‌بووبێت راسته‌وخۆ له رێگه‌ى په‌یجه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات ، بۆ به‌شداریكردن له پرۆژه‌ى بیۆگرافیاى كورده پاڵه‌وانه‌كان له ته‌واوى یارییه‌كان له ماوه‌ى ٢٠ ساڵى رابردوو .
سوپاس بۆ هاوكاریتان