سه‌رۆكێكى لاواز له پۆستێكى گه‌وره
تا دێت ناره‌زایى وه‌رزشكاران له‌سه‌ر لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستان چڕ ده‌بێته‌وه‌و كۆمیته‌ى ته‌نفیزى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستانیش ماوه‌ى چه‌ندین مانگه چالاكیه‌كانى له سوڕى متبوونه .
هه‌ر پاره هه‌بێت ئه‌م لیژنه‌یه ئاكتیڤه‌و كه پاره‌ش نه‌ما ئیتر ته‌واوى سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى ته‌نفیزى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی ده‌چنه سووڕى متبوونه‌وه .
هیچ ده‌ستگایه‌كى وه‌رزشى له كوردستان له مێژوودا هێنده‌ى ئۆلۆمپیی پاره‌ى بۆ هه‌ڵنه‌رێژراوه‌و به‌نزین و سه‌یاره‌و ژماره‌ى شینى ئۆلۆمپیش له زۆربه‌ى كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت به‌كارهێناوه به جۆرێك وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه ، به ئۆتۆمبیلى ئۆلۆمپیی سه‌ردانى ماڵه خه‌زوران و میوه‌و سه‌وزو سه‌مونى پێ كڕدراوه.
كلیلى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كه لاى براده‌رانى پارتییه ، ره‌نگه زۆر جار سه‌رۆك كه له‌سه‌ر براده‌رانى یه‌كێتییه چاوه‌ڕوانى كه‌ره‌مى پارتییه‌كان بووبێت تاوه‌كو ده‌رگاى بۆ بكه‌نه‌وه ، له ته‌واوى كۆبوونه‌كان سه‌رۆك ته‌نیا سه‌رى له‌قاندووه‌و ئاگاى له دارای لیژنه‌كه‌ى نه‌بووه .
كلیلى قاسه‌كه‌ى ئۆلۆمپیی لاى سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستانه كه ئه‌میندارى داراییه ، ئه‌میندار له ٪١ى كۆبوونه‌وه‌كانیش به‌شدارى نه‌كردووه‌و نه حساب بۆ كه‌س ده‌كات و نه خۆى به بچووكى كه‌س ده‌زانێت .
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ برینى مینحه‌ى زۆرێك له فه‌رمانگه‌و رێكخراو‌و سه‌ندیكاو لیژنه‌كان ، مینحه زه‌به‌لاحه‌كه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستانیشى كر به ژێره‌وه به‌ڵام به پێى زانیارییه‌كان ئێسته چه‌ند ئه‌ندامێكى كۆمیته‌كه له هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ن ، كه هه‌ر ئه‌ندامێكیان مووچه‌ى مانگانه‌یان نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن دیناره .
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له ترسى لێپرسینه‌وه‌یان و لابردنیان له پۆسته‌كانیان چه‌ند ئه‌ندامێكى كۆمیته‌ى ته‌نفیزى ده‌یانه‌وێت فشارێك بكه‌ن كه تاوه‌كو كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستان گرێ بدرێت و ئیتر ئه‌و سووڕى متبوونه نه‌هێڵدرێت ، سه‌رۆك له ماوه‌ى رابردوو نه‌شته‌گه‌رى بۆ ئه‌نجامدراوه‌و كاكى قاسه به‌ده‌ستیش له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌هۆى شكانى فه‌قه‌راتى چوار نه‌شته‌گه‌رى بۆ ئه‌نجامدراوه، ئێسته سه‌رو فه‌قه‌راتى لیژنه‌كه به ته‌واوه‌تى شكاوه .
له ماوه‌ى رابردوو باس له داخستن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستان كرا ، تاوه‌كو ئێسته‌ش چاره‌نووسى ئه‌و یارییه به نارۆشنى هێڵدراوه‌ته‌وه، له ساڵى ١٩٩٥ وه لیژنه‌كه هه‌یه به‌ڵام یاسایییه‌كى نییه ، له كۆبووه‌نه‌وه‌یه‌كى وه‌زیرى رۆشنبیرى له‌گه‌ڵ یانه‌كان، حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى رۆشنبیرى وتى ، حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكه‌كه‌ى هیچ روئیایه‌كى بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى من نییه چى جاى وه‌رزش .
ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستان له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتییه، چه‌ندین هه‌وڵ بۆ خستنى لیژنه‌كه دراوه، ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه له ژێر ده‌ستى ئه‌میندار كه پارتییه تێپه‌ڕ ناكات ، ئێستا وه‌رزشكاران له چاوه‌ڕوانى كاتژمێرى سفرن تاوه‌كو ئه‌و پرسه هه‌ڵپه‌سێدراوانه یه‌كلا بێته وه ، چه‌ند رۆژى داهاتووش یه‌كلاى ده‌كاته‌وه كه كێ له یارییه‌كه ده‌كرێته‌وه‌و كێ ده‌نێرێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و چى دار به‌ده‌ستێكى تر بۆ قۆناغێكى نوێ ده‌خه‌نه نێو كایه‌كه‌وه .
راپۆرتى شیكارى -سپۆرت میدیا