وتار

ئه‌وه‌ بۆرده‌ وه‌رزشییه‌كه‌ى یه‌كێتیی به‌ته‌ماى چییه‌ ؟

هه‌رێز جه‌مال

له‌ پاش كۆتایهاتنى كۆنگره‌ى یه‌كێتیی و نوێبوونه‌وه‌ى ئه‌و حزبه‌ پاش چه‌ندین ره‌خنه‌و ئاراسته‌و دیدى جیاواز ، دۆسیه‌ى وه‌رزش و لاوانیش بووه‌ كارنامه‌یه‌كى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و حزبه‌.

نزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگ له‌ دامه‌زراندنى بۆردێك به‌ ناوى بۆردى وه‌رزش و لاوان، كه‌ سه‌ركردایه‌تى گه‌نج و چالاك كراوه‌ته‌ به‌رپرسى ئه‌و بۆرده‌و ده‌بو له‌و ماوه‌ى كه‌ دانراوه‌ به‌ پێى په‌یره‌وى حزبه‌كه‌ى ده‌سته‌یه‌كى دابنایه‌ تاوه‌كو كاره‌كانى به‌رێوه‌ببه‌ن به‌ڵام تا هه‌نووكه‌ هیچ رووئیایه‌ك و هیچ كه‌سێیكیش له‌و بۆرده‌ جێگیر نه‌كراوه‌و هیچ رۆشناییه‌كیش له‌و بۆرده‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌و ره‌سمگرتن هیچ به‌دى ناكرێت .

بمانه‌وێت و نه‌ماوێت وه‌رزشى ئێستاى كوردستان به‌ قورسترین و زه‌حمه‌ترین كاته‌كانى تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام نه‌مابینى و نه‌مانبیست سه‌رۆكى ئه‌و بۆرده‌ قسه‌یه‌كى هه‌بێت كه‌ بێگومان قسه‌و هه‌ڵوێستى ئه‌و قسه‌ى حزبه‌كه‌ى ده‌بێت كه‌ خۆى ئاگاداره‌ زۆرترین په‌نجه‌ى تاوان و تۆمه‌تى ره‌وشى وه‌رزشكاران بۆ دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى ئێسته‌ رۆیشتووه‌ ، باشه‌ ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌ى كاك ئارامیش له‌و نێوه‌ده‌یه‌ بۆ نایه‌ته‌ خه‌ت و به‌رگرییه‌ك بكات.

هه‌ڤاڵ ئارام ، ئێمه‌و مانان ئه‌م نووسینه‌ پێش ئه‌وه‌ى وه‌ك كادرێكى حزبه‌كه‌ت بنووسین وه‌ك خه‌مخۆرێكى وه‌رزشى ئه‌مشاره‌ بۆ ده‌نووسم ، دڵنیام ئیتر كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌مێك خۆت له‌ كۆبوونه‌وه‌و پرۆسه‌ى یه‌كتر ناسین و ئاهه‌نگى كۆتایى یارییه‌ تیپه‌ میللییه‌كان و گوێگرتن له‌ راپۆرتى وه‌رزشكاره‌كان له‌ یه‌كتر دووربگریت و زوو به‌ زوو ئه‌و ده‌سته‌ راوێژكارییه‌و ئه‌ندامانى بۆرده‌كه‌ت دروست بكه‌یت .

كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئیتر چاكسازییه‌كانت ده‌ستپێ بكه‌یت ، كاك ئارام تۆ ده‌زانى له‌ شارى سلێمانى چه‌ند یاریگه‌و هۆڵى حزبه‌كه‌ت داهاتى نادیاره‌و كه‌س فلسێك ناگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ حزب ، تۆ ده‌زانى له‌ سنوورى سلێمانى ده‌یان یه‌كێتیی وه‌رزشى و ده‌یان یانه‌ هه‌یه‌ ئه‌ندامه‌كان و پۆسته‌كانیان هى حزبه‌كه‌ت بووه‌ ئێسته‌ هیچ ئینتمایه‌كیان بۆ یه‌كێتیی نه‌ماوه‌ ، كاتى نه‌هاتووه‌ ئیتر قۆڵى لێ هه‌ڵماڵیت و بیانگۆریت ، تۆ ده‌زانى ده‌یان ناوه‌ندى وه‌رزشى هه‌یه‌ كه‌ تاك تاك كارمه‌ندى تێدا ده‌وام ده‌كه‌ن و هۆڵ و یاریگه‌كانیان له‌ بێ چالاكى تۆزى مردوویان لێ نیشتووه‌و ئێسته‌ كه‌س نازانێت كلیلى هۆڵه‌كان له‌ كوێیه‌ ئه‌مه‌نده‌ ده‌مێكه‌ نه‌كراونه‌ته‌وه‌ .

كاتى نه‌هاتووه‌ ئیتر واز له‌و بێ سه‌ره‌و به‌ره‌یه‌ بێت كه‌ چه‌ندین مانگه‌ كه‌سێك ناتوانرێت بۆ نوێنه‌رایه‌تی سلێمانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی دابندرێت ، بۆ ناتوانى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌یان ئه‌كتیڤ كه‌یته‌وه‌ ئه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ پارێزگایه‌كى حزبه‌كه‌ت نییه‌ .

هه‌ڤاڵ ئارام ئیتر كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌و ته‌مه‌ ره‌شه‌ى سه‌ر وه‌رزشكاران بڕه‌وێنێته‌وه‌ ئه‌وان ئومێدیان زۆر له‌سه‌ر بۆرده‌كه‌ت هه‌بوو به‌ڵام به‌م ئاقاره‌وه‌ خه‌ریكه‌ بۆرده‌كه‌ ده‌بێته‌ خاڵێکی بێئومیدی له‌ شه‌قامى وه‌رزشى .

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Check Also
Close
Back to top button