هەواڵ
هاوارێكى مرۆڤ دۆستانه

ئاگادارییەک بۆ سەرجەم وەرزشکاران و وەرزش دۆستانی گەرمیان
ئێمە کۆمەڵێک گەنجی وەرزشکار، لیژنەیەکمان درووست کردووە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ باوکی ئەو یاریزانەی هاوڕێمان کە توشی نەخۆشییەکی قورس بووە و زیاتر لە سیو پێنج ملیۆنی پێویستە بۆ نەشتەرگەری گورچیلەکانی.
لە بەیانییەوە هەر ڕۆژەو لە یاریگایەکین و سندووقی کۆکردنەوەی یارمەتی دادەنێین،
سبەی لە یاریگای کەلار کۆنەوە دەست پێدەکەین لە یاری نێوان بەردەسور و کەلاری نوێ لە میانی پاڵەوانێتی جامی گەرمیاندا،
هیوادارین هەموو وەرزش دۆستان بەدەم داواکارییەکەوە بێن و هەریەکەو بەپێی توانای خۆی بڕێک پارە ببەخشن لە پێناو گەڕانەوەی ژیان بۆ ئەو باوکە پیرو ڕیش سپییە.
هاوکاری کردنی نەخۆشان و نەداران گەورەترین کارێکە مرۆڤکی خاوەن ویژدان و ئیمان ئەنجامی بدات .
هەردی حسن
07703596832