به ئۆنلاین چوار تایكواندۆكارى رانیه مه‌دالیای پاڵه‌وانێتى تونس ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن
له كۆتایى مانگى رابردوو به سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى تایكواندۆى وڵاتى تونس ، پاڵه‌وانێتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى به شێوه‌ى ئۆنلاین كرایه‌وه‌و تێیدا یاریزانانى زیاتر له پانزه وڵات به‌شداربوون .
پاش وه‌رگرتنى رێككاره یاساییه‌كانى به‌شداربوون له‌و پاڵه‌وانێتییه ئۆنلاینه ، چه‌ند تایكواندۆكارێكى یانه‌ى وه‌رزشى رانیه‌ش به ناوى كوردستانه‌وه به‌شدارییان كرد‌و چه‌ندین مه‌دالیاى جۆراوجۆریان ده‌ستبه‌ر كرد.
دلێر جه‌مال ، راهێنه‌رى دیارى یارى تایكواندۆى كوردستان و عێراق كه سه‌رپه‌رشتى ئه‌و یاریزانانه ده‌كات له یانه‌ى رانیه تایبه‌ت رایگه‌یاند ، هه‌ریه‌كه له یاریزانان رهجبهر خه‌بات و شارۆ ئازاد، توانیان مه دالیای برۆنز ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و هه‌روه‌ها سارا سه‌جاد مه‌دالیاى زێرى برده‌وه له پاڵه‌وانێتى پۆمسه .
ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌وه‌شى خسته روو دیار مه‌غدیدیش توانى مه‌دالیایه‌كى زێرى دیكه بباته‌و كورده‌كان توانیان چوار مه‌دالیاى جۆراو جۆر ده‌سته‌به‌ربكه‌ن و له لیستى وڵاته‌كانیش به ناوى كوردستانه‌وه ناویان تۆماركرا .
وه‌رزش -تایبه‌ت