هەواڵهەواڵی نێوخۆیییاریەکانی تر
فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانى یانه‌كانى كوردستان
قه‌ڵغانى ئه‌مساڵى خوله‌كه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه
تیپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر نازناوى وه‌رزى ئه‌مساڵى خولى یانه‌كانى كوردستانى ده‌سته‌به‌ر كرد ، پاش ئه‌وه‌ى له قۆناغى چوارگۆشه‌ى زێرین توانى له ئافره‌تانى دهۆكى ركابه‌رى بباته‌وه .
ئافره‌تانى هه‌ولێر له وه‌رزى ئه‌مساڵى خوله‌كه له قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان و چوارگۆشه‌ى زێرین تووشى هیچ شكستێك نه‌بوون و زۆرترین ژماره‌ى گۆڵیشیان له چوارگۆشه‌ى زێرین كه ٣٤ گۆڵ بوو نووسیه‌وه .
به‌و شێوازه‌ش ئافره‌تانى هه‌ولێر قه‌ڵغانى ئه‌مساڵى خوله‌كه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌و ئافره‌تانى دهۆكیش پله‌ى دووه‌م و دوكانیش پله‌ى سێیه‌مى ده‌سته‌به‌ر كرد .