مخیتاریان، سمبولی ئەرمینیا
له‌وانه‌یه تاوه‌كو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وپێش لاى ئێمه؛ ئه‌رمینیا ناوێكى نامۆ بووبێت، به‌ڵام ئه‌و وڵاته خه‌ریكه هەنگاوێکی گه‌وره ده‌نێت له یارییه‌کانى هونه‌ری به‌رگریی و به دوایدا تۆپى پێى پڕ بینه‌رترین وه‌رزشى دونیا.
رۆژێک لە رۆژه‌كانى مانه‌وه‌م له‌و وڵاته له ساڵى ٢٠١٤، به هه‌لم زانى كارێكى بنكۆڵكارى بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ى تاكه یاریزانى وڵاته‌كه‌یه له جیهاندا ناسراو بێت، كه ئه‌ویش هێنریك مخیتاریانى یاریزانى تۆپى پێیه، كه ئه‌وكات یاریزانى یانه‌ى بروسیا دۆرتمۆندى ئه‌ڵمانى بوو و دواتر چووه یانه‌كانى مانچسته‌ر یونایتد و ئه‌رسیناڵ و پاشان رۆما.
ئه‌م وڵاته، كه یه‌كێكه له وڵاته جیابووه‌كانى یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، دانیشتوانه‌كه‌ى نزیکەى سێ ملیۆن كه‌سە و ده‌كه‌وێته كیشوه‌رى ئه‌وروپا. ئه‌گه‌رچى له 20 ساڵى رابردوودا خاوه‌نى هیچ نازناوێك نییه له تۆپى پێدا، به‌ڵام بووه‌ته خاوه‌نى ئه‌ستێره‌یه‌ك كه له ئێستاوه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه بووه‌ته خێر و فەڕ بۆیان.
ساڵى ٢٠١٤یه و یانه‌ى بروسیا دۆرتمۆندى ئه‌ڵمانى، خاوه‌نى یاریزانێكى ئه‌رمینیی ته‌مه‌ن منداڵه له هێڵى ناوه‌ڕاست، ناوى (هێنریك مخیتاریان)ه. ئه‌م یاریزانه، بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رمینیا یاریی ده‌كات و یه‌كێكه له ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كانى بۆندز لیگا و تا دێت پشكى له بازاڕه‌كانى گواستنەوەى یاریزاناندا له هه‌ڵكشاندایه له رووى نرخه‌وه.
من چوومە ئه‌و یانه و یاریگا‌یه‌ى شوێنی سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ئه‌ستێره‌یەیە، كه یانه‌یه‌كى پله نایابى ئه‌و وڵاته: (ئێ فسى پیونیك)ە، كه پێش چه‌ند گه‌ڕێك له كۆتاییهاتنى خولى نایابى ئه‌و وڵاته، ئه‌م یانەیە‌ى پێشووى مخیتاریان، له پله‌ى چواره‌می ریزبەندیدایە.
له‌و یانه‌یه‌دا، كه وه‌ك كۆمه‌ڵگا‌یه‌كى وه‌رزشیى وایه و چه‌ندین یاریگا به ته‌نیشتى یه‌كتره‌وه‌ن. هاوڕێیه‌كى پێشووى مخیتاریانمان بینی کە ناوى (چینۆچ ناڤیدیۆ)یان بوو، له‌وێ كه‌سێكم دۆزییه‌وه و به زمانى ئینگلیزیى دیدارێكم له‌گه‌ڵیدا ساز کرد. كه‌وته قسه و وتى: “له‌م یانه‌یه‌دا چه‌ندین ئه‌ستێره و یاریزانى داهاتوو هه‌یه. هێنریك مخیتاریان منداڵ بوو، ئا لێره‌وه ده‌ستی پێ كرد، هه‌میشه به كاله‌یه‌كه‌وه ده‌هات و جه‌سته‌یه‌كى نه‌رمى هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و زۆر به باشى یاریی ده‌كرد و هه‌ڵكه‌وتوو دیاربوو، بۆیه گرنگیى تایبه‌تى هه‌بوو. له ته‌مه‌نى 18 ساڵیدا له خولى نایابى ئه‌رمینیا یاریی كرد، لێره‌وه ئیتر بووه یاریزانێكى مه‌زن و دواتر چووه‌ته ریزه‌كانى یانه‌ى شاختار له ئۆكرانیا، له‌وێ زیاتر ئه‌زموونى په‌یدا کرد، بۆیه ئێستا ئه‌و له بروسیا دۆرتمۆند له ئه‌ڵمانیا درێژه به ئه‌زموونه گه‌وره‌كه‌ى ده‌دات.”
هاوڕێیه‌كه‌ى مخیتاریان، هه‌ناسه‌یه‌كى قووڵی هەڵکێشا و به شانازییه‌وه وتی: “مخیتاریان بووه‌ته ناسنامه‌ى هه‌مووان، كه‌سێكى زۆر باشه، ئه‌و به به‌شێكى مووچه‌كه‌ى هاوكاریى ئه‌م ئه‌كادیمیایه ده‌كات و به‌شێكى تریشى ده‌داته دانیشتووانى كاربۆخلێست كه دانیشتووی به‌شێكى ئه‌م وڵاته‌ن.”
ئه‌م ئارتیکلە له كتێبى ( له پشت هێڵه‌كانى یاریگه‌وه) كه ساڵى 2020 بڵاوكرایه‌وه هه‌یه
هه‌رێز جه‌مال