هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

شێروانە راهێنەرە نوێیەکەی ناساند

دەبێتە شوێنگرەوەی سەردار مەجید

بە شێوەیەکی رەسمی تیپی تۆپی پێی یانەی شێروانە ، بەشدار لە خولی نایابی کوردستان ، راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد.

لە راگەیەندراوێکی رەسمی، یانەکەی گەرمیان عادل عەلی وەک راهێنەری نوێی یانەکە ناساندووە و دەبێتە شوێنگرەوەی سەردار مەجید کە پاش قۆناغی یەکەم پەیوەندی بە یانەکەوە نەما .

شێروانە پاش قۆناغی یەکەم لە خولی نایاب ،لە پلەی دوانزەیەمی ریزبەندییە بە کۆکردنەوەی ١٥ خاڵ .

عادل عەلی پێشتر ئەزمونی کاری راهێنەری لەگەل ئاستە تەمەنیەکانی یانەکە هەبووە لە کاستی یاریدەدەری راهێنەریش بووە، راهێنەری یانەکانی پەیام و هەڵبژاردەی گەرمیان بووە و دوا پۆستیشی راهێنەری یانەی کفری بوو.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button