
سەرەتا ئەگەر پێناسەیەك بۆ خواردنەوە وەرزشییەكان بكەین دەتوانین بلێین بریتییە لەو خواردنەوانە كە (پێش، كات،دوای) مەشق و ڕاهێنان وچالاكییە وەرزشییەكان دەخورێتەوە بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی ئەو پێكهاتە شلەی لەش بەفیرۆچووە هەروەها بڕێك لە وزەی تێدایە لەش وەك سەرچاوەیەكی یاریدەدەری وزە بەكاردێنێت.
هەندێك لە خواردنەوە وەرزشییەكان جگە لەڕێژەیەكی بەرزی شەكر ماددەی كافائین تێدایە، لەكاتی بەكارهێنانی ئەم جۆرانە لەدوای تێپەربوونی (۲٠) خولەك لە خواردنەوەی بەشێكی زۆر شەكر دەچێتە نێو جەستە بەمەش بەرزبونەوەی شەكر لە خوێندا ڕوودەدات دەبێتە هۆی فرێدانی ماددەی ئەنسۆلین، بەلام دوای تێپەربونی (٤٠) خولەك هەموو كافائین لەلایەن جەستەوە دەمژرێت ولەش كاردانەوەی دەبێت وجگەر شەكری زیاتر فڕێ دەداتە نێو بۆرییەكانی خوێن بەمەش بەرگری لەش بەسەر ئەو ماددانە دەكێشێنەوە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێن، بەلام دوای (٤٥) خولەك جەستە بەرهەمهێنانی دۆپامین زیاتر دەكات كە هەستێكی خۆشت پێدەدات ئەمەش وەك ڕێگەیەك چۆن جەستە وەلام دەداتەوە بۆ هیرۆین دەرئەنجام ئالودەی بەكارهێنانی ئەم جۆرە خواردنەوانە دەبێت، دوای (٦٠) خولەك لەش دروستكەری شەكر دەكات وكافائینەكان لەسەرخۆ دەست بە تەواوبون دەكات ودەكرێت هەست بەهیلاكبون بكەیت و گۆرانكاری لەسەر باری دەرونی دروست دەبێت بێتاقەت وئالۆزی لە مێشك دروست بێت.
بۆیە پێویستە لەسەر وەرزشكاران زانیاری تەواویان هەبێت لەكاتی بەكارهێنانی خواردنەوە وەرزشییەكان هەروەها بتوانن بەپێی پێویست بەكاریبهێنن ،ئەگەر رۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێكی كەم وەرزشی سادە ئەنجام دەدەن ئەوا تەنها خواردنەوەی ئاو بەسە پێویست بەخواردنەوە وەرزشییەكان ناكات، هەرچەندە ئەم بابەتانەم لە یەكێك لە كتێبەكانم بەناوی (زانستی وەرزش وتەندروستی لەش) بەدرێژی باسكردووە.
د.شنە ڤاهر
مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی