هه‌رێز جه‌مال
دوو رۆژ پێش هه‌ینیه‌و سه‌رقاڵى كار‌و ده‌وامم ، زیاد له ده‌یان جار به ژماره‌ى نامۆ‌و له رێگه‌ى ماسنجه‌رى دۆستان و وهرزشدۆستانهوه ، زه‌نگم بۆ دێت ، ده‌پرسن كاكه دووبهیانى یارییه‌كه‌ى نهورۆزو شورته ده‌كرێت له مه‌لعه‌به‌كه ؟ ده‌پرسن كاكه ئه‌رێ نه‌ورۆز كه‌ى مه‌شقى هه‌یه ؟ ئه‌رێ شورته گه‌یشت ؟ ئه‌مه بۆ من نامۆ نییه چونكه ده‌یان ساڵه وه‌رزشكارى راسته‌قینه‌ى كورد به تایبه‌ت ده‌ڤه‌رى سلێمانى زۆر تامهزۆرى یارییه گه‌وره‌كانه پپێى شادبێته‌وه ، تامه‌زۆریه تاوه‌كو ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ى له شاشه‌كانه‌وه ده‌یان بینێت ، له نزیكه‌وه ئاشنایان بێت .
رۆژ چوارشهممهیهو شورته‌ى سه‌وز پۆش و پێشه‌نگى خولى نایابى عێراق ماشینه‌كه‌ى گه‌یشته شاره حه‌یاته‌كه ، ئه‌وان به گوڵ پێشوازیان لێكراو كه‌رنه‌ڤاڵى ئۆتۆمبیلى هاتوچۆ رێ ده‌كات له‌گه‌لیان بۆ شوێنى مانه‌وه‌و مه‌شقیان وه‌ك بلێى ئێل كلاسیكۆ له ئیسپانیاوه گه‌یشتۆته سلێمانى .
گه‌رمیانیه‌كان و كوێستانیه‌كان گه‌یشتنه شار‌و ته‌له‌فونم بۆ ده‌كه‌ن با بچین وێنه‌یه‌كى ئه‌دگارى له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كان بگرین، یاریگاى سلێمانیش ده‌رگاى واڵا كردووه‌و خوێن گه‌رمه‌كانى وه‌رزشى كوردستانیش وێنه به وێنه ده‌گرن له‌گه‌ڵ میوانه‌كان و ستۆرى فه‌یسبووك و سناپ و ئینستاش پڕكراوه .
شه‌وى پێش یارییه‌كه كه‌شناسى ده‌لێت هه‌ینى بارانه‌و ، له سۆشیال میدیاوه هاواردهكرێت ته‌رزه‌و تۆفانیش بێت ئێمه ده‌چینه یاریگا ، چه‌ند كاتژمێرێك پێش یارییه‌كه له‌گه‌ڵ میوانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سلێمانی له لاى سه‌راى سلێمانیهوهین ، وتم ئه‌وه چیه هه‌مویان مل ده‌به‌ن بۆ گه‌ره‌كى چوارباخ ، سلێمانى بۆنى چامپیۆنزلیگى گرتووه ، منیش سلفى ماشینم لێدا به‌ره‌و مه‌لعه‌به‌كه ، نم نم باران ده‌بارێت و خه‌لكیش به گێژاو به‌ره‌و ده‌رگاى چوونه ژووره‌وه ده‌چن ، نزیك به 10 پاسى هانده‌رانى شورته‌ش هاتوونه‌ته سلێمانى و هانى یانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن .
نه‌وه‌دوپێنج خوله‌كمان له به‌ر رێژنه‌ى باران به‌رێكرد ، به‌ڵام خۆشترین بارانى وه‌رز بوو ، یانه كوردیهكهى شارى سلێمانى رۆحى به به‌رى وه‌رزش كردۆته‌وه ، ده‌بێت ئه‌و رۆحیه‌ت و چیرۆكه‌ى من باسم كرد تاك به تاكى كوردستان بیكاته به‌رى و هه‌ر رۆژێك نه‌ك نه‌ورۆز بگره هه‌ولێرو زاخۆش یارییان هه‌بوو بچنه یاریگه‌وه و به مۆدێرنترین شێواز هانى یانه كوردیه‌كان بده‌ن ، ئه‌و رۆژانه بكه‌نه یاده‌وه‌رى خۆیان ، بیكه‌نه مێژوو ، بیكه‌نه كه‌رنه‌ڤاڵ ، له‌گه‌ڵ چایه‌كى بهردهكى سه‌راو لاى ئیسكان و یاده‌وه‌رییه‌كى پردى ده‌لالى زاخۆ شار پڕبكه‌ن له یاده‌وه‌رییه جوانه‌كانیان .