كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق وازهێنانى راگه‌یاند
بریارى وازهێنانم یه‌كجارییه
پاش ده‌یه‌یه‌ك یاریكردن له ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق و به‌شداریكردن له چه‌ندین پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى و كیشوه‌رى ، محه‌مه‌د عه‌بدول ساحب كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ئه‌مرۆ وازهێنانى یاریكردنى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى راگه‌یاند .
له لێدوانێكى تایبه‌ت ، محه‌مه‌د عه‌بدول ساحب رایگه‌یاند ، بریارى وازهێنانم یه‌كجارییه‌و له ناخى دڵه‌وه حه‌زه‌كه‌م شوێنه‌كه‌م بۆ نه‌وه‌یه‌كى لاو چۆڵ بكه‌م و له‌و شوێنه‌ى منیش یاری تێدا ده‌كه‌م ده‌یان یاریزانى به توانا هه‌یه .
ئه‌و یاریزانه له قه‌زاى توزخورماتوو له دایكبووه ، به‌شدارى پاڵه‌وانێتى یارییه‌كانى ئاسیا‌و ئۆلۆمپیادى ئاسیا‌و وڵاتانى ئیسلامى و پاڵاوتنى جامى جیهانى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عێراق كردووه‌و به‌هۆى ئاستبه‌رزییه‌وه بۆته كاپتنى هه‌ڵبژارده‌كه .
هاوكات له ژیانى یاریكردنى یارى بۆ یانه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین و پێشمه‌رگه‌و توزو نه‌ورۆزو نه‌فتى جنوب و جه‌یش و شورته كردووه .
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت