رزگار عه‌لى : ته‌واوى یاریزانه‌كانم تۆپ بوون
سیحرى بوونه پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى بۆ باس كردم
دیدار : هه‌رێز جه‌مال
زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه وه‌ك یاریزان و دواتریش سوكانى راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سیروانى نوێى گرته ده‌ست ، ئاخر ئه‌و له یاریكردن له یانه‌كه‌ى له تیپى تۆپى ده‌ست و تۆپى پێ زۆرى پێشكه‌ش كرد‌و هه‌ر له هه‌ڕه‌تى لاوێتى بووه ناوێكى گه‌وره ئه‌ویش رزگار عه‌لى راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سیروانى نوێ پاڵه‌وانى وه‌رزى ئه‌مساڵى خولى نایابى كوردستانه.
ئه‌و به چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر لهبهرزكردنهوهى قه‌ڵغانى نازناوى خولى نایابى كوردستان و له بیسته‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز گفتوگۆیه‌كمان ئه‌نجامداو تێیدا سیحرى بوونه پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى بۆ باس كردم .
وتم تۆ زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه له‌م یانه‌یه ، ده‌شێ بزانم خۆشترین ساڵت كه‌ى بووه ؟ وتى بێشك چه‌ندین ساڵى خۆش و ناخۆش له كاروانى وه‌رزشیم هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه ئازیزه به‌ڵام ئه‌مساڵ خۆشترین و ناوازه‌ترین ساڵى من بوو چونكه نازناوى خولى نایابمان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا خسته خه‌زێنه‌ى یانه‌كه‌مه‌وه .
وتم ئه‌ى قورسترین یاریت له‌م وه‌رزه كه‌ى بوو ؟ وتى یارى هه‌ولێر له‌سه‌ر فره‌نسۆ هه‌ریرى به یه‌كێك له قورسترین یارییه‌كان بوو چونكه هه‌م من له به‌رداشى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى نازناوه‌كه بووم و ئه‌وانیش ململانێى مانه‌وه‌یه بۆیه یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى من كۆتایهات ، هاوكات یارى هندرێنى ركابهریشمان قورس بوو .
لێم پرسى تۆ یه‌كه‌میت هێناوه ، بێگومان ته‌واوى یاریزانه‌كانت ئاسته‌به‌رز بوون ، وتم مه‌به‌ستمه پێم بلێى كام یاریزانه‌ت تۆپه لات ؟ وتى هه‌موویان ؟ وتم یه‌كێكم ده‌وێت دیارى بكه‌یت ؟ دیسانه‌وه وتم ناوم ده‌وێت به‌ڵام سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ته‌واوى یاریزانه‌كان به تۆپ ناوببات كه‌سیان له كه‌سیان جیا نه‌كاته‌وه .
باسم له‌وه‌كرد ئه‌م نازناوه بۆ كێ؟ وتى ئه‌م نازناوه موڵكى ته‌نیا یانه‌ى سیروانى نوێ نییه‌و به‌ڵكو بۆ ته‌واوى شارى سلێمانى هانده‌رانى وه‌رزشیه .
باسم له‌وه‌كرد ئه‌مساڵ تووشى گێرمه‌و كێشهبوویتهوه ؟ ئه‌و وتى پاڵپشتى باشى یانه‌كه كراین و هه‌روه‌ها یه‌ك ده‌ستى راهێنه‌ران و یاریزان واى كرد كه كێشه به كه‌مى بێته رێ .
به‌و پرسیاره كۆتایم پێهێنا، ئایا تۆ ئێستا له لوتكه‌ى خولى نایابى و یانه‌كه‌ت خاوه‌ن نازناوه ئایا چاره‌نووس و مانه‌وه‌ى تۆ چۆن ده‌بێت؟
له وه‌ڵامدا وتى ، پشوویه‌كى پاڵه‌وانانه ده‌ده‌ین و دواتر له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كارگێرى یانه داده‌نیشن و باس له داهاتوو بۆچوونه‌كان ده‌كه‌ین و ئاڵبه‌ت تموحى ئێمه‌ش زیاتر ده‌بێت و له كاتى خۆى هه‌موو شته‌كان به باشى هه‌وڵده‌ده‌ین باس بكه‌ین .