فیتنێس و لەشجوانی
باشترین خۆراكەكان بۆ خاوێنبونەوەی جەستە لە ژەهر

1.سێو
دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژە ئۆکسان و ڤیتامین C و ریشاڵەکان، کە یاریدەی چونەدەرەوەی ژەهری لەش دەدەن، هەربۆیە دەتوانیت لەگەڵ زەڵاتە تێکەڵی بکەیت یان شەوانە بەتەنیا بیخۆیت.
- لیمۆ
جەستە شێدار دەکات، هاوکات بەرگری لەش دژی نەخۆشییەکان بەرز دەکاتەوە، ئەگەر توشبونت بە پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە. - چای سەوز
سەرچاوەی ماددەی “بولیڤینول”ە، کە ئەگەری توشبونت بە نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، لەهەمانکاتدا لەش شێدار دەکات و رێگا لە زیادبونی کێش دەگرێت.
4.سیر
لەش لە ژەهراوی بون دەپارێزێت، کرداری هەرس و جگەر چالاک دەکات.
- نیسک
دەوڵەمەندە بە پرۆتین و کانزا و مەگنسیۆم، ڤیتامین B، یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی کۆلیسترۆل و کێشی لەش دەدات. - خواردنە سەوزەکان
وەک بروکلی و سپێناخ و قەرنابیت، کە لەش لە ژەهر خاوێن دەکاتەوە، کرداری هەرس خێرادەکات. - زەردەچەوە
بەشێوەیەکی گشتی جەستە خاوێن دەکاتەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژە ئۆکسان و دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت