هونەرەبەرگرییەکان

پاڵەوانێك لەیاری و ئەنجام و دەركەوتنی جیاواز

دەستكەوتەكانی محەمەد ساڵحی پاڵەوان بەمشێوەیە :

زاگرۆس نانەكەلی
ئەگەر باسی وەرزشی (mma) بكەین وتایبەتمەندەكان نەبن وزەحمەتە زانیاریمان هەبێت،بۆیە ئەم وەرزشە كە بەشەڕی تێكەڵاوی ناو قەفسی پێدەڵێن،هەر هاوشێوەی یارییە بەرگرییەكان ویارییە جەنگییەكانە.

محەمەد ساڵح كە خەڵكی سۆرانە وتەمەنی (18) بەهارە،بەڵام پاڵەوانێكە لە ئاستی گەوران،محەمەد لەماوەی دووساڵ توانیویەتی چەند نازناوێك بەدەست بێنێ و تەنها پلەی یەكەمیشی داگیركردووە،بۆیە گرنگە لەو ئاست وئەنجامانە میدیای وەرزشی كوردی گرنگی بەو پاڵەوانە گەنجە و هەڵكەوتووانە بدات.

دەستكەوتەكانی محەمەد ساڵحی پاڵەوان بەمشێوەیە :
یەكەم یاری پڕۆفیشناڵی ساڵی 2021 لە ستایلی k1 توانیی پلەی یەكەم بەدەست بێنێ كە لە شاری سۆران ئەنجام درا ،لەدوای ئەوپاڵەوانیەتییە لەساڵی 2022 بەشداری پاڵەوانیەتێكی تری كردووە كە ئەویش هەر لەشاری سۆران ئەنجام درا لەوەشا هەر پلەی یەكەمی بەدەست هێنا كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بوو.

دواتر بەشداری پاڵەوانیەتی mma كرد كە لە كەركوك ئەنجامم درا پاڵەوانێتی یانەكانی عێراق لەوەشا پلەی یەكەمی بەدەست هێنا.
دواتر ساڵی 2023 لەشاری بەغدا بەشداری پاڵەوانیەتی كیك بۆكسینگی كرد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پلەی یەكەمی بەدەست هێنا،دواتر بەشداری پاڵەوانیەتی نێودەڵەتی تری كرد لە ستایلی mma كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بوو لەویش هەر پلەی یەكەمی بەدەست هێنا ،دواتر بەشداری پاڵەوانیەتێكی mma ی كرد لە سلێمانی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلەی یەكەمی بەدەست هێنا وە و لەم پاڵەوانیەتییە دا كە ئەمجارە ئەنجامیدا لەسەر ئاستی ئاسیا پلەی یەكەمی بەدەست هێنا وبووە بە یەكەمی ئاسیا لە كێشی خۆی،لەم پاڵەوانیەتییە توانی یاریزانی بەرانبەری تەنها بە (45) چركە (ناك ئاوت) بكات.

سیڤی محەمەد ساڵح
محەمەد ساڵح عەبدوڵڵا ساڵی 2006 لە دایكبووە و تا پۆلی 8 ی خوێندووە، وەرزشی ناوی mma شەری تێكەڵاو ناو قەفەس لەسەرەتادا باوكی هانی داوە و تا بێتە ناو ئەو وەرزشە تا ئەوكاتەی لەگەڵ خوێنی تێكەڵ بووە و نەیتوانییە بەهیچ شێوەیەك وازی لێبێنت و دواتر لەلای مامۆستا پشتیوان محەمەد بەردەوام بووە كەزۆر لەگەڵ بووە تاگەیشتووە بەو ئاستە و دواتر بریاریدا دەست بكات بە بەشداری لەپاڵەوانیەتییەكان .

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button