عه‌دنان حه‌مه‌د ؛ ئه‌و راهێنه‌ره عێراقیه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ خاكى وڵاته‌كه‌ى لێ حه‌رامكراوه

عه‌دنان حه‌مه‌د؛ یه‌كێك له ناودارترین راهێنه‌ره‌كانى مێژووى تۆپى پێى عێراقه‌و له ئه‌لبومى وه‌رزشى عێراق له ریزى پێشه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه وه‌رزشكارانه داده‌نرێت كه له په‌ڕه‌ى یه‌كه‌م داده‌نرێت ، به‌ڵام ئه‌و ئێسته خاكى وڵاتى لێ حه‌رام كراوه‌و وه‌ك ده‌گوترێت به گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ پایته‌ختى وڵاته‌كه‌ى كوشتن چاره‌نووسى بێت .
عه‌دنان له یه‌كى شوباتى ساڵى ١٩٦١ له قه‌زاى سامه‌را له دایبكووه‌و ده‌رچووى كۆلیژى وه‌رزشه ،سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له ژیانى یاریكردن یاریزانێكى ئێجگار دیار نه‌بوو سه‌ربارى یاریكردنى له ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌كى جیاواز ، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاكانى ساڵى 1997 بووه راهێنه‌رێكى ناودارى عێراق و پۆستى ته‌واوى هه‌ڵبژارده‌كانى عێراقى له ئه‌ستۆ گرت ، گرنگترین ده‌ستكه‌وتى ئه‌و راهێنه‌ره‌ش به‌ده‌ستهێنانى جامى ئاسیاى لاوان بوو له ساڵى ٢٠٠٠ و ساڵى ٢٠٠٤ بووه راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له جامى ئاسیا‌و له قۆناغى چاره‌كى كۆتایى كرانه ده‌ره‌وه ، دواتر له هه‌مان ساڵ هه‌ستا به سه‌رخستنى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیی عێراق ب بۆ یارییه‌كانى ئۆلۆمپیادى ئه‌سیناى ٢٠٠٤و ساڵى ٢٠٠٥ یش بووه باشترین راهێنه‌رى كیشوه‌رى ئاسیا .
عه‌دنان به‌ده‌ر له راهێنه‌رێتى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى ، راهێنه‌رێتى هه‌ڵبژارده‌كانى ئه‌رده‌ن و به‌حره‌ینى كردووه‌و راهێنه‌رى یانه‌كانى وه‌حدات و فه‌یسه‌لى ئه‌رده‌نى و ئه‌نسارى لوبنانى بووه .
عه‌دنان له ساڵى ٢٠٠٨ وه بریارى هاتنه ناوه‌وه‌ى عێراقى لێ قه‌ده‌غه كراوه به جۆرێك چه‌ندین ریوایه‌ت هه‌یه كه عه‌دنان به‌س ده‌ڵێت به هۆى بیروراى سیاسى خۆیه‌تى كه ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه عێراق .
یه‌كێك له ریوایه‌ته‌كان باس له فرۆشتن و ساخبوونه‌وه‌ى چه‌ند یارییه‌كى عێراقه به تایبه‌ت به هه‌ڵبژارده‌كانى قه‌ته‌رو ئێران .
ریوایه‌تێكى تر ئه‌وه‌یه قسه‌ى حزبه‌كه‌ى جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌رى وه‌زیرى ئه‌و كاتى وه‌رزش و لاوانى عێراقى شكاندووه‌و بۆیه بریارى گه‌ڕانه‌وه‌ى عێراقى بۆ هه‌تا هه‌تایه لێ قه‌ده‌غه كراوه .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت