هاوپۆلنهكراوهەمەڕەنگهونەرەبەرگرییەکانیاریەکانی تر
دکتۆر فوئاد نوری بهشدارى سیمینارێكى گهورهى كرد
لەڕۆژانی ۲۸ و ۲۹ / ۱٠ / ۲٠۲۲ لە شانشینی عومان لە شاری مەسقەتی پایتەخت سیمینارێکی گەورە ئەنجامدرا بەنوێنەرایەتی ۱٠ وڵات و بەبەشداری گەورە ڕاهێنەرو پسپۆڕانی کاراتی و بەسەرپەرشتی شیهان ناگاکی کە سەرۆکی ڕاهێنەرانی جیهانە لە JSKA.
لەم سیمینارەدا پسپۆری کاراتی کوردستان و عێراق سەرۆکی ڕێکخراوی K.D.O و نوێنەری JSKA و لەکوردستان بەڕێز دکتۆر فوئاد نوری بانگهێشت کرابوو بۆ بەشداری کردن لەم سیمینارەدا بۆ وتنەوەی چەند ڕاهێنانێکی پراکتیکی.
هەر لەم سیمینارە گەورەیەدا بەرنامەڕێژی کرا بۆ چەندین کاری گرنگ و بتوڵاتی نێودەوڵەتی وە لەناو وانەبێژەکان سەرۆکی JSKA ئاسیا ئامادەبوو.
به وتهى دکتۆر فوئاد نوری ئهم سیمیناره ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ چالاکی گەورەتر و هەنگاوێکی گەورە ئەبێت بۆ بەرەوپێشچونی کاراتی لەکوردستان و عێراق.
سپۆرت میدیا